چیرۆكی ئێمە
چیرۆکەكەمان لە ساڵی ١٩٨٦ لە شاری ژیجیانگی چین دەستیپێکرد و بە خێرایی بووین بە یەکەم کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تایبەت لە چین.
لەوەتەی یەکەم ئۆتۆمبێل لە هێڵی بەرهەمهێنانەوە دەرچووە، ئێمە پابەند بووین بە سێ بنەمای سەرەکی: پێشکەشکردنی بەرزترین بەها بۆ بەکارهێنەران، پێشکەشکردنی بەرهەم و ئەزموونی کوالێتی بەرز، داهێنانی بەردەوام لە تەکنەلۆژیا و سەلامەتی و دیزاین، لەگەڵ ئەرکێک بۆ دروستکردنی جووڵەی گشتگیر بۆ هەمووان.
بەدرێژایی ساڵان، ئێمە لە سەرانسەری جیهاندا فراوانتر بووین و هەر هەنگاوێک لە گەشتەکەماندا نزیکتری کردینەوە لە بەدیهێنانی چەمکی جووڵەی گشتگیر و بنیاتنانی ئیکۆسیستەمێکی بەها بەرز کە مرۆڤەکان بتوانن جیهانێکی بێ سنوور بدۆزنەوە.
چۆن ئەوەمان بەدەستهێنا؟
تروي قصتنا تاريخ العوامل الأساسية الأربعة التي قادت علامتنا إلى هذه اللحظة الاستثنائية.



-
كۆمپانیای جیلی 34.02% ی پشكەكانی کۆمپانیای ڕینۆ کۆریا مۆتۆرز دەکڕێت.
-
کۆمپانیای جی سپەیس Gspace یەکەم نۆ مانگی دەستکردی بە سەرکەوتوویی ڕەوانە كرد
-
بۆ یازدەیەمین ساڵ لەسەر یەک كۆمپانیای جیلی هۆڵدینگ لە لیستی Fortune Global 500 دایە
گروپی ژیجیانگ جیلی هۆڵدینگ بۆ 11 ساڵ لەسەریەک لە لیستی Fortune Global 500 لە ساڵی 2022دا هاتووە، لە پلەی 229دایە دوای ئەوەی داهاتی ساڵی ڕابردوو گەیشتە 55.86 ملیار دۆلاری ئەمریکی.