بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی كۆمپانیای جیلی
لە گروپی ژیجیانگ جیلی هۆڵدینگ (ZGH)، پێمان وایە ئەرکەکەمان لە سەرکەوتنی ئابووری تێدەپەڕێت؛ ئێمە هەوڵ دەدەین کاریگەرییەکی ئەرێنی بەجێبهێڵین و گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە کۆمەڵگادا بەدەست بهێنین. لە ڕێگەی تێکەڵکردنی زیرەکی داهێنان و بەهای کۆمەڵایەتی، ڕێگایەکی بەردەوام بۆ گەشەکردن مسۆگەر دەکەین، و بە دڵسۆزی کاردەکەین بۆ بنیاتنانی سبەینێیەکی باشتر کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەمووان بکات.

ئامانجەکانی بێلایەنی کاربۆن
جیلی باوەڕی وایە کە بەردەوامی دەبێتە هێزی پاڵنەری سەرەکی بۆ داهێنان و گەشەسەندنی داهاتوو، لەگەڵ پاراستنی ژینگە ڕۆڵێکی سەرەکی لەم گەشتەدا دەگێڕێت. بۆیە ئامانجی خۆمان ڕاگەیاندووە بۆ بەدەستهێنانی بێلایەنی کاربۆن تا ساڵی ٢٠٤٥، وە کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن بە درێژایی سووڕی ژیانی ئۆتۆمبێلەکە بە ڕێژەی ٢٥% تا ساڵی ٢٠٢٥.

پرۆژەی بلو كاردیان
لە ڕێگەی تەکنەلۆجیای مانگی دەستکرد و ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی زەریاکان و پەروەردە، سیستەمێکی سێ لایەنی چاودێری و خۆپاراستن لە پاشماوەکانی زەریاکان دادەمەزرێت، کە هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی پاراستنی ئیكۆسیستەمی ژینگەی دەریایی بەرز دەکاتەوە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دەریایی خاوەن ئایندەیەکی هاوبەش.



کۆمپانیای جیلی ئۆتۆ ڕاپۆرتی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لەبارەی ژینگە و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانییەوە بڵاوکردەوە،کە شەش ئاراستەی سەرەکی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام دەخاتەڕوو.

جیلی پێی وایە کە بەردەوامیی بووەتە هێزی بزوێنەری سەرەکی بۆ داهێنان و گەشەپێدانی داهاتوو لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا.