یارمەتی لای ڕێگا
Xane . یارمەتی لای ڕێگا
خزمەتگوزاری یارمەتیدانی ڕێگاوبان
پاتری
تیمی گەرۆکی میکانیک ئۆتۆمبێلەکەت بارگاوی دەکەن و لە ماوەیەکی کەمدا دەتگەڕێننەوە سەر ڕێگا بە بەکارهێنانی بووستەری (بارگاویکەری ) پێشکەوتوو
تایە
کردنەوەی تایەی پەنچەر بوو و گۆڕینی بۆ تایەی یەدەگ لە شوێنی خۆت. دەتوانین تایەکان بە خێرایی و بە دروستی و بە سەلامەتی هەوا تێبکەین.
بەنزین
تەکنیکارە ڕاهێنراو و بە ئەزموونەکانمان بە خێرایی دەگەن و ڕێگەی سەلامەت بەکاردەهێنن بۆ پڕکردنەوەی تانکییەکەت و گەڕانەوەت بۆ سەر ڕێگا.
ڕاکێشان
لە ئەگەری تێکچوونی ئۆتۆمبێل بەهۆی لەکارکەوتنی کارەبا یان میکانیکی، دەستبەجێ پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ ئەوەی یارمەتی ڕاکێشانی ئوتومبێلەکەت بدەین.
مەرج و رێساکان
- کۆمپانیای باجگر هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە لەسەر بنەمای ٢٤/٧.
- خزمەتگوزارییەکان لە سنووری شارەکەدا پێشکەش دەکرێن.
- خزمەتگوزارییەکان سنووردارن بۆ (sedan, 4x4, & SUVs) هەتاکو 3.5 تۆن
- لە ئەگەری ڕوودانی کارەساتی سروشتی و نوقم بوونی ئۆتۆمبێل لە ئاو یان خۆڵ یان لە حاڵەتی ڕووداوی هاتوچۆدا خزمەتگوزاری پێشکەش ناکرێت.
- ئەم خزمەتگوزاریانە لە کۆمپانیای باجگر تەنها بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە بەردەستە، کە بە بەردەوامی سێرڤسی ئوتومبێلەکانیان دەکەن لە بنکەی چاککردنەوەی جیلی.
- خزمەتگوزارییەکان لەسەر بنەمای تێچوون پێشکەش دەکرێن.
- ماوەی کارکردن: ٥ ساڵ