جیلی باجگر بە شانازییەوە سپۆنسەری چالاکییەکانی ڕۆژی بەهاری کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی دهۆک کرد.

هاوبەشکردن:

جیلی باجگر بە شانازییەوە سپۆنسەری چالاکییەکانی ڕۆژی بەهاری کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی دهۆک کرد. لەم ڕۆژە پڕ لە وزەیەدا، ئێمە بەشدار بووین لە ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆر و بەخشینی دیاری تایبەت بە خوێندکاران. هەروەها سێ لە باشترین و نوێترین ئۆتۆمبێلەکانمان لەوێ نمایش کرد کە پێکهاتبوون لە جیلی سیتی ڕای (Cityray)، ستارڕەی (Starray)، و ئێمگراند (Emgrand). ئۆتۆمبێلەکانمان بە دیزاینە مۆدێرنەکەیان بوونە جێی سەرنجی گشتی و خوێندکاران لە نزیکەوە ئاشنای مواسەفاتەکانیان بوون. جیلی باجگر هەمیشە بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی گەنجان و چالاکییە ئەکادیمییەکان لە هەرێمی کوردستان.