لە مانگی دوودا، جیلی باجگر بە هاوبەشی لەگەڵ فامێلی مۆڵی سلێمانی، پێشبڕکێیەکی کویز و یاری (Kahoot)ی بۆ کڕیارانی مۆڵەکە ڕێکخست. لەم چالاکییەدا، کاتێکی زۆر خۆشمان بۆ بەشداربووان دروستکرد و چەندین دیاری ناوازەمان پێشکەش بە براوەکان کرد. هاوکات لەگەڵ یارییەکە، هەردوو ئۆتۆمبێلی گەنجانەی جیلی کووڵڕەی (Coolray) و سیتی ڕەی (Cityray)مان لە ناو مۆڵەکەدا نمایش کرد. ئەم دوو مۆدێلە بەهۆی دیزاینە مۆدێرنەکەیان و مواسەفاتە بەرزەکانیانەوە، سەرنجی کڕیاران و خێزانەکانیان ڕاکێشا. جیلی باجگر بەردەوام دەبێت لە ڕێکخستنی ئەم جۆرە چالاکییە خۆشانە بۆ ئەوەی هەمیشە لە کڕیارەکانی نزیک بێت.



