کۆمپانیای جیلی ئۆتۆ دەبێتە هاوبەشی فەرمی یارییە ئاسیاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢

هاوبەشکردن:

  • جیلی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی کارەبایی و بەستراو بۆ پشتگیریکردن لە یارییەکان
  • هاوبەشی بۆ گرنگیدان بە هاوکاری لە وەرزش و جووڵەدا

13 ی نیسان2019، هانگژۆ. کۆمپانیای جیلی ئۆتۆ (جیلی) بە فەرمی هاوبەشی دەکات لەگەڵ نۆزدەهەمین یارییەکانی ئاسیا کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری هانگژۆی جیلی بەڕێوەدەچێت.
لە ژێر هاوبەشیەکەدا کۆمپانیای جیلی کاردەکات بۆ پەرەپێدانی زنجیرەیەک چارەسەری جووڵە بۆ خزمەتکردنی 19هەمین یارییەکانی ئاسیا لەوانەش پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی پاک و بەستراو بە شێوەیەکی ئۆتۆنۆم کە ئاسانکاری دەکات بۆ گواستنەوەی وەرزشوانان و بینەران لە دەوری شوێنە سەرەکییەکان.
لە مەراسیمی واژۆکردنەکەدا شازادە ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی ئۆڵۆمپی ئاسیا نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی هاوبەشەکان و بەڕێز وی جی ژۆنگ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئۆڵۆمپی ئاسیا کرد.
کەسایەتییە بەڕێزەکانی بەشداربووی چالاکییەکە بریتی بوون لە شو لیی سەرۆکی شارەوانی شاری هانگژۆ و بەڕێز کای شیاوچۆن جێگری سکرتێری گشتی حکومەتی پارێزگای ژێجیانگ و هەروەها نوێنەرانی لیژنەی ڕێکخستنی یارییە ئاسیاییەکان. سەرۆکی گروپی جیلی هۆڵدینگ لی شوفو، سەرۆکی گروپی ژێجیانگ جیلی هۆڵدینگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی گروپی ئۆتۆمبێلی جیلی ئەن کۆنگ هوی، لەگەڵ باڵیۆزی وەرزشی گروپی ئۆتۆمبێلی جیلی و پاڵەوانی ئۆڵۆمپی سەن یانگ ئامادەبوون.
هانگژۆ وەک میوانداری نۆزدەهەمین یارییەکانی ئاسیای ٢٠٢٢ لە ئەیلوولی ٢٠١٥ هەڵبژێردرا و یارییەکان سی و حەوت وەرزشی جیاوازی لەخۆگرتبوو کە لە چل و چوار شوێنی دەوروبەری هانگژۆدا بڵاوبوونەوە.
لە ژێر دروشمی “چێژ لە جووڵەی ئەلیکترۆنی وەربگرە @ یارییە ئاسیاییەکان لەگەڵ جیلی” جیلی زنجیرەیەک ئۆتۆمبێلی زیرەک و بەستراوی سەربەخۆ پەرەپێدەدات لەسەر بنەمای پێشەنگی تەلارسازی مۆدیۆلاری کارەبایی پاک (PMA) کە ڕێگە بە جیلی دەدات لێواری خۆی لە سەربەخۆیی ئۆتۆمبێل و پەیوەندیکردندا پیشان بدات . تا ساڵی ٢٠٢٢ کۆمپانیای Geely کۆمەڵێک بەرهەم پێشکەش دەکات لەسەر بنەمای تەلارسازی PMA، لەوانە ئۆتۆمبێلی سیدان و MPV’s و SUV’s.
جیلی هەمیشە لایەنگرێکی بەهێزی وەرزش بووە بۆ نموونە، پشتگیری لە تیمی مەلەوانی ئۆڵۆمپی چینی کردووە لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٦ و پشتگیری لە کلتوری وەرزشی ماتۆڕ لە ناوخۆی چین کردووە بە سپۆنسەرکردنی هان وی لە ڕالی داکار ٢٠١٨ و تیمی پێشبڕکێی لینک و کۆ سیان بۆ گەشتی جیهانی ٢٠١٩ ی پاڵەوانێتی ئۆتۆمبێل.
سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی ئۆتۆمبێلی جیلی بەڕێز ئان کۆنگ هوی لە لێدوانێکدا وتی: “لە ساڵی ٢٠٢٢ یارییەکانی ئاسیای هانگژۆ لە شاری زێدی خۆمان بەڕێوەدەچێت. تا ساڵی ٢٠٢٢ لە ڕووی گواستنەوە و پاراستنی ژینگە و تەکنەلۆژیای پاشەکەوتکردنی وزە و تەکنەلۆژیای زیرەکەوە دەبێتە باشترین یاری ئاسیا تا ئێستا. کۆمپانیای جیلی ئۆتۆ لەگەڵ هەموو لیژنەکانی ڕێکخستن و هاوبەشە ستراتیژییەکان کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوە.”

Recent News